کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کامیل ئەحمەدی" بە بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تەمەنی ئازاد کرا

15:09 - 30 خەزەڵوەر 2719

لێکۆڵەرێکی کورد بە بارمتەی قورس لە بەندیخانەی "ئێڤین" ئازاد کرا ڕۆژی دووشەممە، ٢٧ی خەزەڵوەر، "کامیل ئەحمەدی"، لێکۆڵەری کورد، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی لە بەندیخانەی ئێڤین ئازاد کرا. ئەو لێکۆڵەرە کوردە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە ژووری تاکەکەسی لە بەندی "٢ی ئەلف"ی گرتنگەی ئێڤین و بەندی گشتی ڕاگیرابوو. ڕۆژی یەکشەممە، ٢٠ی گەلاوێژی ساڵی ٩٨، "کامیل ئەحمەدی"، نووسەر و لێکۆڵەری زانستە کۆمەڵایەتییەکان لە ماڵەکەی خۆی لە تاران لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و ڕۆژی سێشەممە، ٩ی ڕەزبەر، "غوڵامحوسێن ئیسماعیلی"، وتەبێژی دەزگای دادوەریی ئێران لە یازدەیەمین پرێس کۆنفڕانسی خۆیدا، لەبارەی دۆسیەی "کامیل ئەحمەدی" و لەسەر ئەوەی کە "کامیل ئەحمەدی" بە سکاڵای کام یەک لە ناوەندە ئەمنییەتییەکان دۆسیەی بۆ سازکراوە، وتی: دەسبەسەرکردنی ئەم کەسە ڕاستە و بابەتەکەی پەیوەندیی لەگەڵ وڵاتانی بیانی و سیخوڕی بۆ وڵاتانی تر هەیە. کامیل ئەحمەدی نووسەری چەند کتێبە لە بواری ژنان و ژیانی هاوبەش و هەروەها دەرهێنەری ٣ کورتە فیلمە.