کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جێگری فەرماندەی سپا :خۆپیشاندانەکانی ئەم جارە هەروەکوو کەربەلای چوار بوو

19:41 - 2 سەرماوەز 2719

عەلی فەدەوی، جێگری یەکەمی فەرماندەی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی هەینی ١ی سەرماوەز کە لە کۆبوونەوەی یەکە ئەمنییەکانی "ساحێب ئەلزەمان" لە تاران قسەی دەکرد وتی کە ٢٨پارێزگا خۆپیشاندانی تێدا بوو و ٤٨ کاتژمێر شەڕمانکرد و منی خستەوە بیر عەمەلیاتی کەربەلای چواری شەڕی ئێران و عێراق. شایەنی باسە کە عەمەلیاتی کەربەلای ٤ کە ساڵی١٣٦٥ی هەتاوی لەشەڕی کۆماری ئیسلامی و عێراقدا گەڵاڵەکەی دانرابوو و پاشان هێزەکانی عێراق پێیانزانی و ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئیران زۆر بە شپرزەیی شکاو بە خراپترین شکانی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی ٨ ساڵ شەڕدا ناوی لێدەبرێ. جێگای ئاماژەیە کە ڕاپەڕینەکانی خەڵکی ئێران دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لەڕۆژی ٢٤ی خەزاڵوەرەوە دەستیپێکرد و هەر زۆر زوو زیاتر لە ١٠٠ شاری ئێرانی گرتەوە کە بە پێی ئامارە فەرمییەکان زیاتر لە ١٠٠ کەس لەو خۆپیشاندانانەدا بە دەستی سەرکوتکەرانی کۆماری ئیسلامی گیانیان لەدەستدا و هەزاران کەس بریندار بوون و گیران کە دواتر ڕێژیم ناچاربوو بۆ نەگەیشتنی هەواڵەکان بە دەرەوەی ئێران هێڵەکانی ئینتێرنێت ببڕێ.