کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی برای شەهیدێکی حیزبی دێموکرات لە مەهاباد

16:22 - 3 سەرماوەز 2719

برای شەهید ساڵح حوسینی و باوکی دوو ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕێبوار و ناسرحوسێنی لە شاری مهاباد کوچی دوایی کرد. بە پێی هەواڵی کۆمسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان، دوێنێ شەممە ۲ی سەرماوەزی ۱۳۹۸ی هەتاوی، کاک ئەحمەد حوسێنی، خەڵکی گوندی قۆزلوی سەر بە شاری مهاباد بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی شاری مهاباد کۆچی دوایی کرد. کاک ئەحمەد حوسێنی کەسێکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆزی گەلەکەی و برای شەهید ساڵح حسێنی بوو کە لە ساڵی ١٣٦٤ ی هەتاوی لە گوندی هەمزاوا بە دەستی داگیرکەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران شەهید کرا. کاک ئەحمەد حسێنی، بەر لە کۆچی دوایی، وەسیەتی کردبوو کە بە ئاڵای پیرۆزی کوردستان، تەسلیم بە خاکی نیشتمانی بکەن. لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەو کەسوکاری ماڵباتی حوسێنی دەکەین و خۆمان لە خەمیان بە شەریک دەزانین.