![](/files/xodkoshiiiii1.jpg)
ژنێکی تەمەن ٢٤ ساڵەی خەڵکی سەقز، بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی کوردکاناڵ، ژنێکی تەمەن ٢٤ساڵ بە ناوی " سومەیە ڕەسووڵزادە" بە هۆی کێشەی بنەماڵییەوە پەنای بۆ خۆکوژی بردووە و لەو ڕێگەیەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
شایانی باسە کە خۆکوژی لە کوردستان بۆتە دیاردەیەکی بەرچاو، بە شێوەیەک کە لە منداڵی تەمەن ١٢ ساڵ تا بە ساڵاچوانی گرتۆتەوە. هۆکاری سەرەکیی ئەو دیاردەیە دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی کار، کێشە کۆمەڵایەتییەکان، خەمۆکی و بێهیواییە کە خەڵک لە ناچاری و نائومیدی پەنا بۆ خۆکوشتن دەبەن.