کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەحکووم کردنی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ١٨٠میلیۆن دۆلار خەسارەت بە جەیسۆن ڕەزاییان

16:34 - 3 سەرماوەز 2719

دادگای فێدڕاڵی ئەمریکا، کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە دانی ١٨٠ میلیۆن دۆلار خەسارەت بە "جەیسۆن رەزاییان" هەواڵنێری ئێرانی_ئەمریکایی، ڕۆژنامەی "واشینگتۆن پۆست"، مەحکوم کرد کە لە ساڵی ٢٠١٤دا لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئیرانەوە بە تۆمەتی جاسووسی بۆ ئەمریکا دەسبەسەر کرابوو و ساڵ و نیوێک بەندکرانی بە سەرداسەپا. جەیسۆن ڕەزاییان، کە ٣١ی پووشپەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی، بە تۆمەتی جاسووسی دەسبەسەر کرابوو، دوای ئازادکرانی لە بەندیخانە، کۆماری ئیسلامی بە ئەشکەنجەکردنی ڕوحی و ڕەوانی خۆی و بارمتەگرتن تۆمەتبار کرد و سکاڵای لە سەر کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی تۆمار کرد. لەو پێوەندیەدا دادگای فێدڕاڵی ئەمریکا، لە حوکمەکەیدا کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە هۆی ئەشکەنجەی ڕۆحی ئەو هەواڵنێرە و بارمتەگرتنی ڕۆژنامەنووسێکی بە کارێکی دوور لە یاسای مرۆیی ناوبرد.