![](/files/photo_2019-11-25_09-50-54.jpg)
شەوی ٣ی سەرماوەزی ٩٨ی هەتاوی ئەندامێکی حیزب بە ناوی مەحموود سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
مەحموود سلێمانی ناسراو بە خولە کەریم خەڵکی گوندی بەردەڕەشی ناوچەی بانە، لە سەرەتای ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی پێوەندی بە تەشکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانەوە گرتووە و تا کۆتایی ژیانی وەفادار بە ڕێبازەکەی مایەوە.
کاک مەحموود کەسێکی دڵسۆز و کوردێکی نیشتمانپەروەر بوو و لە ئەنجامدانی هیچ ئەرکێکی حیزبی درێغی نەدەکرد و چالاکانە هاوکاری کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دەکرد.
ناوبراو چەند جارێک لەلایەن دەزگا سیخوڕییەکانی ڕێژیمەوە گیراوە و ئەزیەت و ئازار دراوە، بەڵام هیچکات ورەی بەرنەداوە و تەسلیمی ویستی دوژمن نەبووە.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی بەڕێزی کاک مەحموود و خزم و کەسوکاری دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.