کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆکوشتنی دوو ژن لە مەهاباد و دیواندەرە

16:55 - 4 سەرماوەز 2719

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە شارەکانی دیواندەرە و مەهاباد دوو ژن کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا. ڕۆژی یەکشەممە ٣ی سەرماوەزی ٩٨ی هەتاوی، ژنێکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی "زارا بێ سوخەن" کە دایکی سێ منداڵ بووە بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. لەلایەکی دیکەوە و هەمان ڕۆژ، ژنێکی ٤٥ ساڵەی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی "حومەیرا ئەڵماسی" لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانیەکانی ئەو شارە گیانی لەدەست داوە، ناوبراو ١٠ رۆژ پێش بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیبوو و دوای گواستنەوەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە دوای ١٠ ڕۆژ گیانی لە دەستدا. دەروونناسان پەرەسەندنی دیاردەی خۆ کوژی بەتایبەتی لەنێو ژنان بە دیاردەیەکی مەترسیدار دەزانن کە رۆژ بەرۆژ بەهۆی دۆخی ئاڵۆزی کۆمەڵایەتی و ئابووریی وڵات، لە پەرەسەندن ‌دایە.