![](/files/arammahamadian.jpg)
دوکتۆر ئازاد محەممەدیانی وتەبێژی بەرەی یەکگرتووی کورد لە شاری بۆکان دەسبەسەر کرا و بەرەی یەکگرتووی کورد لە بەیاننامەیەکدا، دەسبەسەرکردنی وتەبێژی ئەو بەرەیەی پشتڕاستکردەوە.
بەرەی یەکگرتووی کورد لە ڕاگەیێندراوێکدا، دەسبەسەرکرانی دوکتور "ئازاد محەممەدیانی"، وتەبێژی ئەو بەرەیەی ڕاگەیاند و خوازیاری ئازادیی ناوبراو بوو.
دوکتور ئازاد محەممەدیانی، وتەبێژی بەرەی یەکگرتووی کورد، دوانیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە، ٣ی سەرماوەز، لە شوێنی کارەکەی لە بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سەربە ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. ئەو هێزانە لە کاتی دەسبەسەرکرانی ناوبراودا ماڵەکەیان پشکنیوە و نووسراوە و کتێب و فلاش و کامپیوتێری ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە.