کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەواڵە پێوەندیدارەکان بە خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییانەی ئێران و کوردستان

21:18 - 6 سەرماوەز 2719

بەدوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ١٠ ڕۆژ لە خۆپیشاندانەکانی خەڵکی ناڕازی لە دۆخی ئێستای ئێران، شەڕ و تێکهەڵچوون لەنێوان هێزە چەکدار و سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی و خەڵکی ناڕازیی ئێران بەردەوامە. سەرچاوە نێوخۆییەکان ڕایانگەیاندووە کە ڕادەی دەسبەسەر کراوانی خۆپیشاندانەکان گەیشتووەتە ٧ هەزار کەس و هەزاران کەس برینادری لێکەوتووەتەوە. وەزیری کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاندووە کە خۆپێشاندانەکان لە ٥ شاری ئێران دۆخی تایبەتیی بووە و ١٠٠ شوێنی شاری تاران بە تەنیا، خۆپێشاندانی تێدا بەڕێوە چووە. عەبدولڕەزا ڕەحمانی‌فەزڵی لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە وتووێژێکی تەلەڤزیۆنیی کۆماری ئیسلامیدا باسی لەوە کرد کە خۆپێشاندانەکان ٢٧ ساری وڵاتی ئێرانی گرتووەتەوە و لە هەندێ شار و ناوچە دۆخی نا ئاسایی ڕاگەیێندراوە. شایانی باسە کە شارەکانی کوردستان یەکێک لە پڕ مەترسی ترین ناوچەکانی ئێرانن . چوونکە کۆماری ئیسلامی هێزێکی زۆری بۆ سەرکوت و داپڵۆساندنی خەڵک هێناوەتە کوردستان و ڕادەیەکی بەرچاوی لە گەنجانی کورد بە دەستی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون. هەروەها پارێزگای خووزستان یەکێک لەو پارێزگایانە بووە کە دۆخی نالەباری بووە و لانیکەم ١٨ شاری پارێزگای خووزستان، خۆپێشاندانی تێدا بەڕێوە چووە. ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی ڕایگەیاندووە کە ١٤٣ کەس لە ئێران بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕینەوە کوژراون بەلام سەرچاوە نێوخۆییەکان و خەڵکی سارەکانی ئێران، زیاتر لەوەی کە ڕاگەیێندراوە باس دەکەن. بەو جۆرە کە دیارە، زیاتر لە ٧٠ کەس بەس لە کوردستان بوونەتە قوربانی و بەدڵنییاییەوە لە سارەکانی دیکەی ئێران ئاماری کوژراوەکان زیاتر لەو رادەیەیە. هەندێک لە پاسگاکان و پایەگا ئینتیزامییەکان لە ئێران بەتایبەت لە سارەکانی شیراز و کرماشان، کەوتوونەتە دەستی خەڵكی ناڕازی و زۆربەی ناوەندەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی سووتێنراون.