کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاونیشتمانیەکی بۆکانی بۆ ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوازرا

16:40 - 7 سەرماوەز 2719

هاونیشتمانێکی خەڵکی بۆکان، کە لە خۆپێشانداکانی ئەو شارە دەستبەسەر کرابوو، بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرا. ڕۆژی چوارشەممە ٦ی سەرماوەزی ٩٨ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بەناوی "سەعدی ئەحمەدپوور" خەڵکی شاری بۆکان، کە لە ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر کرابوو، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بۆ گرتووخانەی ئیدراەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرا. ئەو هاووڵاتییە کوردە، ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەزەڵوەر، لە کاتی خۆپێشاندانەکان لە بۆکان دەستبەسەر کرابوو. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە، بۆ لێپرسینەوە ڕەوانە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کراوە. ئەو سەرچاوەیە هاوکات ئەوەشی خستە ڕوو: "ناوەندە ئیتلاعاتییەکان لە هەوڵی ئەوە دان ژمارەیەک لە هاوووڵاتییانی ناڕازی دەستبەسەرکراو، وەکوو تۆمەتباری نائەمنی و ئاڵۆزییەکان بە بیروڕای گشتی بناسێنن. ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەزەڵوەر، لە کاتی کۆبوونەوە و دەڕبڕینی ناڕەزایەتی لە بۆکان، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەیان هاووڵاتی و بەتایبەت گەنجانیان دەستبەسەر کردووە و ژمارەیەک لە دەستبەسەرکراوەکان بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، ڕاگوێزراون.