کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زارا محەممەدی ئازاد کرا

16:17 - 11 سەرماوەز 2719

زارا موحەممەدی چالاکی فەرهەنگی، دوای شەش مانگ لە دەسبەسەری ئازاد کرا. زارا محەممەدی چالاکی فەرهەنگی و مامۆستای زمانی کوردی، دوای چەند مانگ لە دەسبەسەری بەشێوەی کاتی و بە دانانی بارمتە ئازاد کرا. بەپێی ئەم هەواڵەی کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی "کوردستان و کورد" گەیشتوە، زارا موحەممەدی وانەبێژ و چالاکی فەرهەنگی و ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی_کۆمەڵایەتیی "نۆژین" دوای فشارێکی زۆر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ میلیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی ئازاد کراوە. زارا موحەممەدی کە ماوەی چەند مانگ پێش لەلایەن ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە لەگەڵ دوو ئەندام و بەڕێوەبەری ئەنجومەنی نۆژین دەسبەسەر کرابوو، دوای هەوڵێکی زۆری بنەماڵەکەی و چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگی، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا و گەڕایەوە نێو خەڵک و بنەماڵەکەی. شایانی باسە کە ماوەی پێشوو، دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی قەبووڵی نەکردبوو کە زارا بە دانانی بارمتە ئازاد بکرێ بەڵام ئەوجارە بە هەوڵی چالاکان و لایەنگرانی زمان و شوناس و فەرهەنگی کوردی، بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ میلیۆن تمەنی و بۆ ماوەیەکی کاتی ئازاد کراوە.