![](/files/anwar-hosin-pnahi.jpg)
ئەنوەر حسێنپەناهی برای ڕامین حسێن پەناهی بەندیی سیاسیی کورد کە ساڵی رابردوو ئێعدام کرا، لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگکراوەو لێپرسینەوەی لێ کرا.
ئەمجەد حسێنپەناهی برای ئەنوەر حسێنپەناهی ڕایگەیاند کە ڕۆژی ڕابردوو ١١ی سەرماوەز براکەی بانگکراوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات و سەرلەنوێ لێپرسینەوەی لێکراوە.
جێیوەبیرهێنانەوەیە ئەنوەر حسێنپەناهی یەکەمجار ساڵی ٨٦ی هەتاوی لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ ماوەی ٦ مانگ لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی شاری قوروە ڕاگیرا.
ناوبراو لە ڕۆژانی کۆتایی بەهاری ٧٨ی هەتاوی لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری سنە بە دادوەری قازی بابایی بە تۆمەتی شەڕ لەگەڵ خودا و هەوڵدان بەدژی ئاسایشی نیشتمانی بە ئێعدام مەحکوومکرا.
دواتر حوکمەکەی شکاو و پاش ماوەیەک مانەوە لە زیندان ئازاد کراو لەو کاتەوە لە شاری تاران ژیان بەسەر دەبا.
جێیئاماژەیە کە دوای خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییانەی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشێکی بەرچاو لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە هەڕەشەیان لێکراوەو بە سەدان کەسی دیکەش دەسبەسەرکراون.