![](/files/sherzadxansehrazad.jpg)
ڕۆژی ١١ی سەرماوەزی ١٣٩٨ی هەتاوی، شێرزادخانی شیرزادی خەڵکی کرماشان بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دواییکرد.
شێرزادخان شێرزادی کوردێکی نیشتمانپەروەر، کەسایەتیەکی خۆشناو و جێگەی متمانەی خەڵکی ناوچەکە بوو. ناوبراو وەک کەسایەتییەکی کاریگەر لە ناوچەکەدا زۆر کێشەی کۆمەڵایەتی خەڵکی چارەسەر کردووە و جێگەی ڕێزی خەڵک بوو.
دوێنێ، ۱۲ی سەرماوەزی ۹٨ی هەتاوی، تەرمی شێرزادخانی شێرزادی، کەسایەتی دیاری ناوچەی کرماشان، لەناو ئاپۆڕای کەسوکار و هۆگرانیدا، لە گۆڕستانی تاقەیل گێڵانغەرب سەربە پارێزگای کرماشان، لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا بە خاک ئەسپێردرا.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە هاوخەمی خۆمان لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزی شێرزادخان و خەڵکی ناوچەی کرماشان دەردەبڕین و هیوای سێبووریان لەو کۆستەدا بۆ بە ئاوات دەخوازین.