کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەعید هاشمی:۳۶ خوێندکار لە ڕووداوەکانی ئەمدواییەی وڵاتدا دەسبەسەر کراون

15:50 - 14 سەرماوەز 2719

سەعید هاشمی بەرپرسی زانکۆی زانست و فەرهەنگ، ڕایگەیاند کە "سەرجەم ۳۶ خوێندکار لە ڕووداوەکانی خەزەڵوەر دەسبەسەرکراون کە لەو ڕێژەیە ۳۱ کەس ئازاد کراون و ئەوانی دیکەش تا کۆتایی حەوتوو ئازاد دەکرێن". ئەو قسانە لە کاتێک دایە کە غوڵامحوسێن ئیسماعیلی، وتەبێژی دەزگای قەزایی ڕێژیم، لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیەنەکان گوتبووی کە ژمارەی ئەو خوێندکارانەی کە لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکاندا دەسبەسەر کراون، لە قامکەکانی دەست تێناپەڕن. پێشتر شووڕای سێنفیی خوێندکارانی وڵات، باسی لە دەسبەسەرکرانی ۴٨ کەس لە خوێندکاران کردبوو و ناوی لانیکەم ۱۶ کەس لە خوێندکارانی تەنیا لە ڕۆژەکانی سەرەتای خۆپێشاندانەکاندا بڵاوکردبۆوە.