کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە سنە چوار کەس بەهۆی ئەنفلۆنزای بەرازەوە گیانیان لەدەستداوە

15:55 - 14 سەرماوەز 2719

هاونیشتمانییەکی دیکە لە پارێزگای سنە بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای بەرازەوە گیانی لەدەستدا. ژمارەی ئەو کەسانەش کە لە تەواوی ئێراندا بەهۆی ئەنفلۆنزای بەرازەوە گیانیان لەدەستداوە بەگشتی گەیشتە ٥٧ کەس . ئیبراهیم قادری، جێگری سەرۆکی زانکۆی زانستی پزیشکیی پارێزگای سنە رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای بەرازەوە لەو پارێزگایە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە چوار کەس و ١٤٩ کەسیش بەهۆی تووشبوون بەو ڤایرۆسە لە نەخۆشخانەن. تاکوو ئێستا گیان لەدەستدانی سێ کەس لە پارێزگای ورمێ و سێ کەسی دیکەش لە پارێزگای کرماشان بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە راگەیەندراوە. بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی ئێران، لەسەرەتای پاییزەوە لە شارەکانی ئێران ٥٦ کەس بە ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای بەراز گیانیان لەدەستداوە، زیاتر لە چوار هەزار کەسیش بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە لە نەخۆشخانە خەوێندراون.