کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دۆخی نالەباری ژیانی زیندانییەکی کورد لە مەریوان

16:00 - 14 سەرماوەز 2719

تەندروستیی بەختیار ڕەحیمی، کرێکاری زیندانی لە مەترسی دایە بەختیار ڕەحیمی، کرێکاری ئیدارەی بەرقی شاری مەریوان کە ڕۆژی ۶ی سەرماوەزی ۹٨ی هەتاوی، لە شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لەو شارە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە دۆخی تەندروستی و هۆکاری دەسبەرکران و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەست دا نییە. چارەنووسی نادیاری بەختیار جێی نیگەرانییە و دەستوپێوەندەکانی ڕێژیم و بەتایبەتی هێزە ئەمنییەکان لە دۆخی تەندروستی و هەروەها چارەنووسی ناوبراو بەرپرسن. شایانی باسە کە بەختیار ڕەحیمی نەخۆشیی دڵ و گورچیلەی هەیە و تا بەر لە دەسبەسەرکرانی لەژێر چاوەدێریی چڕی پزیشکی‌دا بووە.