کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرپرسی ڕێکخراوی مانگی سوور لە ئێران دەسبەسەر کرا

16:06 - 14 سەرماوەز 2719

"عەلی‌ئەسغەر پەیوەندی" کە بەرپرسی ڕێکخراوی مانگی سوورە لە ئێران لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرا. ناوبراو، ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، بە تۆمەتی گەندەڵی دەسبەسەر کراوە. هەواڵدەریی ئیسنا لەوبارەوە رایگەیاندووە کە "عەلی‌ئەسغەر پەیوەندی" بەهۆی گەندەڵی و تێکدانی کاروباری پزیشکییەوە چەند جاری دیکە بۆ دادگاکانی کۆماری ئیسلامی بانگ کرابوو. ناوبراو بە تۆمەتی هاوردەی دەرمانی قاچاخ و مەرگی دوو کەس دەسبەسەر کراوە. گەندەڵی و نابەرپرسیاری لە ئێران بووەتە پیشەی هەموو ڕۆژێکی بەرپرسان و کاربەدەستانی ڕێژیم و هیچ وڵامێک لەوبارەوە نییە کە خەڵکی ئێران بە قەناعەت بگەیەنێ و هیچ هیوایەک بە قەول و بەڵێنەکانی حەسەن ڕووحانی نەماوە کە بڕیار بوو لە ماوەی چەند ساڵ دەسەڵاتدارییدا، دۆخی ئابووریی وڵات باشتر بکا.