کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی برای سێ شەهیدی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی شنۆ

16:09 - 14 سەرماوەز 2719

بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان گەیشتوە، ڕۆژی دووشەممە رێکەوتی ١١ی سەرماوەزی ٩٨ی هەتاوی خاڵند پیرۆت زادە خەڵکی ئاوایی ئاڵیانی دەشتە بێڵی شنۆ بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد. خاڵند پیرۆت زادە لەبنەماڵەیەکی نیشتمان پەروەر و گەلدۆست لە دایک بوو و برای سێ پێشمەرگەی شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستان، نەبی پیرۆت زادە، محەممەد پیرۆت زادە و عەبدووڵلا پیرۆت زادە بوو. ناوبراو کەسێکی خۆشناو و خەڵک خۆشەویست وجێگای متمانەی خەڵکی ناوچەکە بوو. لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی خاڵند پیرۆت زادە و خزم و کەس و کاری و خەڵکی ئاڵیانی دەشتەبێڵی شنۆ دەکەین.