کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی هاوخەمیی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی ڕووداوەکەی تالاری مانگەشەوی سەقز

14:15 - 15 سەرماوەز 2719

پەیامی هاوخەمی خەڵکی دڵ‌برینداری کوردستان، بەتایبەت خوشک و برایانمان لە شاری سەقز! ئەم ڕووداوە ناخۆش و ناخ‌هەژێنەی کە لە تالاری زەماوەندی "مانگەشەو"ی سەقز ڕووی دا، هەموومانی خەمبار و دڵ‌بریندار کرد. لە کاتێکدا کە هێشتا خەڵکی کوردستان تازیەباری لە دەستدانی ڕۆڵەکانیان لە ڕووداوە خوێناوییەکانی شەقام لە ناڕەزایەتییەکانی ئەمدواییانەدا بوون، هەواڵی کوژران و برینداربوونی ئەم کۆمەڵە کەسە لە ڕووداوەکەی تالاری مانگەشەو کە بەشێکی زۆری قوربانییەکان منداڵن، هیندەی دیکە خەڵکی تاساند و ماتەمباری کردن. سەبارەت بەو ڕووداوە دڵتەزێنە هاوخەمیی خۆم بە خەڵکی کوردستان بە تایبەت خەڵکی شاری سەقز ڕادەگەیەنم، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئازیز لەدەست‌چووەکانی ئەم ڕووداوە دەکەم و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم.

خالید عەزیزی

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان

15ی سەرماوەزی 1398