کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی هاوخەمی "ناوەندی ژنانی رۆژهەڵات" بۆ کارەساتی ناخهەژێنی شاری سەقز

22:55 - 15 سەرماوەز 2719

رووداوی دڵتەزێنی تالاری "مانگەشەو"ی شاری سەقز، برینێکی دیکە بوو کە بەر جەستەی کوردستانەکەمان کەوت و هەموومانی دڵگران کرد. ئەم رووداوە کە شەوی پێنجشەممە، ١٤ی سەرماوەز، بە هۆی تەقینەوەی گاز رووی دا، بەداخەوە ۱۱ کوژراو و ٤٥ برینداری بەدواوەبوو و زۆربەی قوربانیانی ژن منداڵن. ئەم کارەساتە هاوکاتە لەگەڵ رووداوی سووتانی کچانی شیناوێ پیرانشار کە لەگەڵ ئەوەی لە شوێنیکی حکومی رووی دا، تا ئێستا و دوای حەوت ساڵ، قوربانیانی ئەم رووداوە لە پێڕاگەیشتنی پزیشکی شیاو و دەیان مافی دیکە بێ بەشن و رووبەڕووی توندوتیژی حکوومەتی بوونەتەوە. ئێمە لێرەدا بە ئەرکی خۆمانی دەزانین کە دەنگی قوربانیانی ئەم رووداوە بین و رای گشتی لەهەمبەر دووپاتبوونەوەی توندوتیژی حکوومەتی بەرامبەر بارودۆخی سووتاوانی ئەم کارەساتە کە زۆربەیان ژن و منداڵن هەستیار و ئاگادار بکەینەوە. ناوەندی ژنانی رۆژهەڵات، لەمەڕ ئەو رووداوە دڵتەزێنە، هاوخەمی خۆی لەگەڵ خەڵکی کوردستان و کوردستانیانی شاری سەقز رادەگەێنێت و هیوای چاکبوونەوە و سلامەتی بۆ بریندارەکان دەخوازێت. "ناوەندی ژنانی رۆژهەڵات" ۱٥ی سەرماوەزی ۱۳۹۸ی هەتاوی ٦ی دسامبری ۲۰۱۹ی زایینی ناوەندی ژنانی رۆژهەڵات لە لایەن پێنج رێکخراوی ژنانی کوردستانی رۆژهەڵات پێک هاتووە کە بریتین لە: رێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات یەکیەتیی ژنانی دیموکراتی کوردستان رێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد یەکیەتیی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران