کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکردنی لاوێکی برینداری خەڵکی مەریوان

14:19 - 16 سەرماوەز 2719

هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان کە لە سەرەتای ڕاپەڕینی خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئەو شارەوە، بە توندی بریندار ببوو، لەلایەن مەئموورانی سەرکوتکەری ئەمنیەتی ئەو شارەوە دەسبەسەر کراوە. بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری مەریوان، پەلامار دەبەنە سەر ماڵی "ئارمان شاکری" و بە برینداری لەگەڵ خۆیان دەیبەن. ئارمان شاکری لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکانی ئەمدواییەی مەریوان، لاقی ڕاستی لەلایەن تەقەکەرانی ڕێژیمەوە دەپێکرێ و بە خەستی بریندار دەبێ و لە ترسی گیران سەردانی نەخۆشخانە ناکا و لە ماڵی خۆی دەمێنێتەوە. بە تێپەڕینی چوار ڕۆژ لە قۆڵبەست کرانی ئەو چالاکە مەدەنی و ژینگەپارێزە، تاکوو ئێستا هیچ هەواڵێک سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.