کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی دەسبەسەرکردنەکان لە شارەکانی کوردستان

14:40 - 18 سەرماوەز 2719

خۆپێشاندانی خەڵکی ئێران دژ بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لەچەند ڕۆژ ڕابردوودا لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە بە توندی سەرکوت کرا و سەدان کەس کوژران و هەزاران کەسیش بریندار بوون. لە شارەکانی کوردستان کەشێکی تەواو ئەمنییەتی بەسەر خەڵکدا زاڵ بوو و ڕادەیەکی زۆر لە خەڵک دەسبەسەر کران. بەپێی ئەو هەواڵ و ڕاپۆرتانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، سێ هاووڵاتی کورد لە شاری جوانڕۆ لە لایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون. ئەو سێ هاووڵاتییە بە ناوەکانی " هادی مەحموودی، ئەیووب عوسمانی و ستار وەیسی" کە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراون، بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون. شایانی باسە کە بنەماڵەی دەسبەسەرکراوان دوای بەدواداچوونێکی زۆر و سەردانی ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی، هێشتا هیچ هەواڵێکیان لە دۆخی ئەو سێ دەسبەسەر کراوە نییە. هەروەها کاربەدەستانی ڕێژیمیش خۆیان لە هەر جۆرە وەڵامدانەوە و زانیارییەک پاراستوە و تا ئێستا چارەنووسی ئەو سێ دەسبەسەرکراوە ناڕوونە.