کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مانگرتنی کرێکارانی شیرکەتی گرێبەستی سەقز- بۆکان

19:33 - 18 سەرماوەز 2719

کرێکارانی شیرکەتی پەیمانکاری سەقز- بۆکان ماوەی ١٤ ڕۆژە لە هەمبەر پێنەدانی حەقدەستەکانیان دەستیان داوەتە مانگرتن. کرێکارانی شیرکەتی پەیمانکاری سەقز_ بۆکان کە ٧٠ کەسن، ماوەی ٨ مانگە هیچ حەقدەستێکیان وەرنەگرتووە و سەرەڕای بەدواداچونی زۆری ئەو کرێکارانە بۆ وەرگرتنی حەقدەستەکانیان هەوڵەکانیان بێ ئاکام ماونەتەوە و هیچ وەڵامێكیان وەرنەگرتۆتەوە و ئەو کرێکارانە ماوەی ١٤ ڕۆژە دەستیان داوەتە مانگرتن و لە بارودۆخی سەختی ئابووری ئێستای ئێراندا هەوڵ و سەردانەکانیان بۆ ئیدارەی کار و بۆ لای بەرپرسانی پێوەندیدار هیچ ئاکامێکی نەبووە و بەرپرسانیش هیچ هەوڵێکیان بۆ نەداون بۆ ئەوەی حەقدەستەکانیان وەربگرن.