کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی ئەندامانی حیزب لە ناوچەی داڵەهۆ

17:15 - 24 سەرماوەز 2719

بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ئەندامانی حیزب لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان چالاکیی تەبلیغییان ئەنجامداوە. بەپێی هەوڵێک کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان گەیشتوە، ئەندامان حیزب بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان بە نووسینی دروشم و بڵاوکردنەوەی تراکت، سۆز و وەفای خۆیان بۆ ئەو ڕۆژە و پێشمەرگە دەربڕیوە و لە چەند ناوچەیەکی داڵاهۆ چالاکیی تەبلیغییان ئەنجامداوە. لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانەوە سپاس و دەستخۆشی خۆمان ئاڕاستەی هەموو ئەو ئەندامە دڵسۆز و فیداکارانە دەکەین کە لە نێوخۆی وڵات ئازایانە کار و ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن و وەفاداری خۆیان بە پێشمەرگە و حیزبی دێموکراتی کوردستان دەردەبڕن.