کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ٢٦ی سەرماوەز لە وڵاتی سوئێد

15:44 - 25 سەرماوەز 2719

ڕێکەوتی ١٤ ـ ١٢ ـ ٢٠١٩ ی زایینی کۆمیتەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە شاری لینشۆپینگ لە وڵاتی سوئێد بۆ ڕێز گرتن لە ڕۆژی هەڵکردنی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان بە بەشداری بەشێک لە ئەندامان و دۆستان و لایەنگرانی حیزب ڕێوڕەسمێکیان پێکهێنا. سەرەتای ڕێوڕەسمەکە خولەکێک بێ‌دەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان ڕاگەیەندرا و دواتر کاک عەلی باڵەکی بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە شاری لینشۆپینگ باسێکی سەبارەت بە ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان و خەبات و تێکۆشانی ڕۆڵەکانی کورد پێشکەش کرد. لە بەشێکی تری قسەکانیدا باسێکی لە سەرهەڵدانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە گشتی کرد و گووتی: "ڕاپەرین و سەرهەڵدانەکانی ئەم دواییانەی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ماوەی چل ساڵی ڕابردوودا گەورەترین خۆپێشاندانی نێوخۆی ئێران بووە. لە کۆتایی بەرنامەکەدا چەند کەس لە بەشداران بە گێرانەوەی چەند بیرەوەری و چەند قسەیەکی خۆش ڕێوڕەسمی جێژنی ڕۆژی هەڵکردنی ئاڵا و ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستانیان دەوڵەمەندتر کرد.