کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی ئەندامانی حیزب لەنێوخۆی وڵات بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز

15:22 - 28 سەرماوەز 2719

بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ئەندامانی حیزب لەنێوخۆی وڵات چالاکیی تەبلیغییان ئەنجامدا و هاوکاری و وەفاداری خۆیان لەگەڵ پێشمەرگە دووپات کردەوە. بەپێی ئەو هەواڵ و زانیاریانەی کە لە نێوخۆی وڵاتەوە بە دەستمان گەیشتوون، ئەندامانی دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە مەهاباد پێتەختی کۆماری کوردستان و ڕۆژی نێودێرکرانی پێشمەرگەی کوردستان چالاکیی تەبلیغییان ئەنجامداوە و وەک هەمیشە دڵسۆزی خۆیان بۆ پێشمەرگە دەربڕیوە. ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەکانی شنۆ و پیرانشار بە نووسینی دروشم و بڵاوکردنەوەی تراکتی حیزبی لە چالاکییەکی تەبلیغییدا ڕێزیان لە ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان گرت. تێکۆشەرانی دێموکرات لە چەند ناوچەیەکی ئەو دوو شارە بەنووسینی دروشمی جۆراوجۆر بەبۆنەی ئەو ڕۆژە پیرۆزەوە هاوسۆزی خۆیان بۆ پێشمەرگە پێشاندا. هەر بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، ئەندامانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە درێژەی چالاکییەکانیاند، لە جزیرەی "قشم" کۆمەڵێک دروشم و تراکتی تایبەت بە ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگەیان بە زمانی فارسی بڵاو کردەوە و ڕێزیان لە ڕۆژ و ناوی پێشمەرگەی کوردستان گرت. لەلایەن کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانەوە وێڕای پیرۆزبایی ڕۆژی هەڵکردنی ئاڵا و نێودێرکردنی پێشمەرگە، پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی ئەندامانی چالاک و دڵسۆزی حیزب و خەڵکی کوردستان دەکەین و سپاس و پێزانینی خۆمان بۆ ئەندامانی گیان لەسەر دەستی حیزبەکەمان دەردەبڕین کە هەردەم لەنێو دڵی دوژمندا و لەنێوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دەرەوەی کوردستان خەریکی چالاکی و کار و تێکۆشانن و هەمیشە پشت و پشتیوانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانن.