کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چلاکیی تەبلیغی ئەندامانی حیزب لە ئیلام و شنۆ وسنە بە بۆنەی شەوی یەڵداوە

14:56 - 1 بەفرانبار 2719

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی شەوی یەڵدا، درێژترین شەوی ساڵ و سەوی لە دایکبوونی دوکتۆر قاسملووی ڕێبەر لە ناوچەکانی ئیلام و بۆکان چالاکیی تەبلیغییان ئەنجامدا و بەبڵاوکردنەوەی پۆستێر و نووسینی ناوی دوکتۆر قاسملوو، ڕیز و ئەمەگناسی و هاوسۆزی خۆیان بەم بۆنەوە دەربڕی. شەوی یەڵدا لەگەڵ ئەوەی کە بۆنەیەکە و لە زۆر شوێن ڕێوڕەسمی تایبەت و جیاوازی بۆ پێکدێ، بەڵام بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستان جیاوزە و لە دایکبوونی شەهید دوکتۆر عەبدولڕەحمانی قاسملوو، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و شەوی یەڵدای خوێناوی کە هەر لەم بۆنەیەدا خوێنی جەند ڕۆڵەیەکی کورد بەدەستی تێرۆریستەکانی ڕێژیمی ئاخوندی ڕژا، گرینگیەکی تایبەتی بەم ڕۆژە داوە و ساڵانە لە شەوی یەڵدا دا بۆنە و ڕێوڕەسمی تایبەت بەو یادە بەڕێوە دەچێ و لەنێوخۆی وڵاتیش ئەندامانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و هۆگرانی ڕێبازی ئەو شەهیدە نەمرە چالاکیی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن و یادی ئەو گەورەپیاوەی کورد بەرز ڕادەگرن. لە لایەن بەشی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە، وێڕای پیرۆزبایی شەوی یەڵدا، سپاسی ئەندامانی حیزب لە نێوخۆی وڵات دەکەین کە بەبۆنە جیاواز و ڕۆژە مێژوویەەکانەوە چالاکی ئەنجام دەدەن و وەفاداری خۆیان بە حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و ڕێبازی کوردایەتی نیشان دەدەن.