کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامی ڕێز گرتنی ئەندامانی حیزب لە شەوی یەڵدا

16:14 - 2 بەفرانبار 2719

بەبۆنەی شەوی یەڵدا، درێژترین شەوی ساڵ و شەوی لە دایکبوونی سەرکردەی ناوداری کورد، دوکتۆر عەبدولڕەحمانی قاسملوو سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ئەندامانی حیزب و کوردانی نیشتمانپەروەر بەشێوەی جۆراوجۆر ڕێزیان لەو یادە گرت و سۆز و هاوسۆزی خۆیان لەگەڵ دوکتۆر قاسملووی نەمر و حیزبەکەی دەربڕی و وەفادارییان بە ڕێبازی حیزبی دێموکراتی کوردستان دووپات کردەوە. دوکتۆر قاسملووی شەهید لە شەوی یەڵدا لەدایکبووە و ئەندامانی حیزبی دێموکڕات بەم بۆنەیەوە ساڵانە چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن، یادی ڕێبەری نەمر دەکەنەوە و ڕێز لەو یادە دەگرن و وەفاداری خۆیان بە ڕێبازەکەی دووپات دەکەنەوە.