کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە دەفتەری سەرۆ‌ک‌ وەزیرانی بریتانیا

18:04 - 3 بەفرانبار 2719

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی دێسامبری ٢٠١٩ ، مەولوود سوارە نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لەبریتانیا، سەردانی ژمارە ١٠ی داونینگ ستریت دەفتەری سەرۆك وەزیرانی بریتانیای کرد. نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لەو سەردانە‌دا نامەی پیرۆزبایی بەڕێز خالید عەزیزی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ بەڕێز بۆرێس جانسۆن لە پێوەندی لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی مانگی دێسامبری ٢٠١٩ و سەرکەوتنی حیزبەکەیان پێشکەش کرد و ، هەروەها کارتی پیرۆزبایی بۆ رۆژی کریسمس و تازە بوونەوەی ساڵی زایینی، کە وێنەیەک بوو لە یەکێک لە گوندەکانی هەورامانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لەگەڵ دەستە گوڵێک، دایە ژمارە ١٠ی سەرۆك وەزیران. لەپەیامی پیرۆزبایەکەی سکرتێری گشتی حیزب بەڕێز خالید عەزیزی‌دا جەخت لەسەر سەقامگیری ئازادی و دێموکڕاسی و دابینکردنی مافەکانی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرابۆوە و هەروەها لە پەیامی پیرۆزبایی ساڵی نوێدا، سکرتێری حیزبەکەمان ئاواتی خواست بوو کە لەساڵی تازەدا ئازادی و ئاسایش ببێتە هەوێنی پێکەوە ژیانی گەلان لە رۆژهەڵاتی نێوەراست.