کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی پارتی دێموکراتیکی گەلان لە نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان

16:41 - 5 بەفرانبار 2719

شاندێکی پارتی دێموکراتیکی گەلان" هەدەپ"ە سەردانی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی لە شاری هەولێر کرد. ڕێکەوتی ٤ی بەفرانباری ١٣٩٨ی هەتاوی نوێنەرایەتی پارتی دێـمۆکڕاتیکی گەلان (هەدەپ)ە بەسەرپەرستی هەڤاڵ مزەیەن گۆنەش و عابید ئیکە سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتیی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان لە شاری هەولێر کرد و لە لایەن خالید وەنەوشە بەرپرسی بەشی پێوەندییەکانی حیزب پێشوازییان لێ‌کرا. خالید وەنەوشە لەو دیدارەدا وێڕای دەربڕینی خوشحاڵی لە پێوەندی و دۆستایەتی حیزبی دێموکرات لە گەڵ "هەدەپ" باسێکی سەبارەت بە گرتنی کۆنگرەی ١٧یەمی حیزب و ساڵیادی ٢٦ی سەرماوەزو ڕۆژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و پێشمەرگە پێشکەش کرد و هەروەها بە وەبیرهێنانەوەی کردەوە تیرۆریستییەکەی شەوی یەڵدای خوێناویی ئاماژەی بە هەوڵە تیرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامی کرد بە دژی تێکۆشەران و خەباتکارانی دێموکرات. پاشان هەر دوو لایەن لەسەر دۆزی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەلومەرجی سیاسی ئێران و هەڵسوکەوتی نەشیاوی کۆماری ئیسلامی بەدژی خەڵکی ئێران گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد . لە کۆتایی‌دا هەردوولایەن لەسەر بەردەوامبوونی پێوەندییەکانی نێوان دوولایەن پێداگرییان کردەوە.