کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکی تەبلیغیی ئەندامانی حیزب لە شاری بانە

16:16 - 7 بەفرانبار 2719

لە درێژەی چالاکییەکاندا بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری بانە چەند چالاکییەکی تەبلیغییان ئەنجامدا. ئەندامانی حیزب لە شاری بانە بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان و هاوسۆزی لەگەڵ پێشمەرگەکانی کوردستان لە گەڕەکی گوڵشەهری ١ و ٢، گەڕەکی جادەی سلێمانی، گەڕەکی ئازادەگان، پشت شیرکەتی نەوت، دەوربەری پادگان، گەڕەکی شێخ جەلال حوسەینی، گەڕەکی سلێمانبەگ، پشت بانکی ڕەفا، ئەحمەداوا، شارەکی تەوحید، بە سەدان دروشم و تراکتی حیزبییان بڵاوکردەوە و وەفاداری خۆیان بە ئاڵا و پێشمەرگە نیشاندا. لەلایەن کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای سپاس لە فیداکاری و دڵسۆزی ئەندامانی حیزب لە شاری بانە، دەستخۆشیان لێدەکەین و هیوای سەرکەوتن و سەرفرازیان بۆ بە ئاوات دەخوازین.