کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ ئەمینداری گشتیی یەگکرتووی ئیسلامیی کوردستان

14:54 - 10 بەفرانبار 2719

کاک خالید عەزیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی کۆتایی کۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مامۆستا سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی ئەم ڕێکخراوەیە کردوە. لەم پەیامەدا وێڕای پیرۆزبایی هەڵبژێرانەوەی مامۆستا سەلاحەدین بەهائەدین بە ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، پێداگری لەسەر پەرەپێدانی پێوەندییەکانی نێوان حیزبی دێموکراتی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی کراوە دەقی پەیامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان: بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین بەهادین! لەگەڵ ڕێز و سڵاو، بەبۆنەی کۆتایی کاروباری کۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و هەڵبژاردنەوەی جەنابت وەک ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو، بە ناوی خۆم و هاوڕێیانم لە ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستان پیرۆزباییتان لێ دەکەم. کۆنگرەی 8ی ئێوە لە هەلومەرجێکی تایبەتدا بەسترا کە لە عێڕاق و ناوچەکەدایە هەم ئەگەری مەترسی بۆ سەر دەسکەوتەکانی بزاڤی سیاسیی کورد هەیە و هەم دەتوانێ دەرفەت بۆ پێشخستنی پرسی کورد و مافەکانی نەتەوەی کورد دەستەبەر بکا. ئێمە لە حیزبی دێموکرات دەخوازین لەو قۆناغە هەستیارەی ئێستادا یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە هاوکاریی سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان و پشت ئەستوور بە گیانی تەبایی و یەکگرتوویی، پتر لە پێناو سەرخستنی پرسی کورد لە باشووری کوردستان تێبکۆشن. ئەم بۆنەیەش بە دەرفەت دەزانم کە پێ لەسەر بەردەوامی و پەرەپێدانی پێوەندیی نێوان حیزبی دێموکراتی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دابگرمەوە. بەهیوای سەرکەوتنی هەرچی زیاتری جەنابت و خوشک و برایانمان لە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان. خالید عەزیزی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان 31 / 12/ 2019 ،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،