کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوە چوونی ١٦هەمین کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران

18:45 - 18 بەفرانبار 2719

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٧ی بەفرانباری ١٣٩٨ی هەتاوی(٧ی ژانویەی ٢٠٢٠ی زایینی) شازدەهەمین کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستی بەرپرسی دەورەیی ناوەند (حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران) بەڕێوە چوو. کۆبوونەوەکە بە بەشداری لایەنەکانی ئەندامی ناوەند دەستی بە کار کرد و پاشان دەستووری کاری جەلەسەکە لە لایەن "کاک محەممەد نەزیف قادری “ بەرپرسی دەزگای گشتی پەیوەندییەکانی حدکا و هەروەها بەرپرسی دەورەیی ناوەند خرایە بەر باس و هەر یەك لە بەشداربووان تێبینی‌ و بۆچوونی خۆیان لەسەر خاڵەکانی دەستووری جەلەسەکە بە وردی خستەڕوو . بەشێکی دیکەی کاری جەلەسەکە پەیوەندی بە وەزعیەتیی ئێستای ناوچەکە و هەروەها بارودۆخی ئێستای ئێران و هەروەها تەئکید کردنەوە لە سەر بایکۆتی "فەعالی " هەڵبژاردنەکانی پارڵمانی ئێران بوو و لەو پەیوەندییەدا بڕیاری پێویست دران. بە هۆی نیزیک بوونەوە لە ڕۆژی ٢ی رێبەندان، ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان ، ئەندامانی ناوەندی هاوکاری هاوڕا بوون لە سەر پێک هێنانی سیمینارێکی بەرین بە بەشداری هەموو لایەنەکان و هەروەها راگەیەندنەکان . هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا چەندین تەوەری دیکەی پەیوەندیدار بە کاروباری ناوەند تاوتوێ کرا و لەو پەیوەندییەدا بڕیاری پێویستیان لە سەر درا. کۆبوونەوەکە دوای چەند کاتژمێر کاری چڕ و پڕ کۆتایی پێهات.