کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە پرسە و سەرەخۆشیی قەشەی گوندی هەرمۆتە

15:58 - 22 بەفرانبار 2719

هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بەشداریان لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشیی "دنحا میخا یووسف" قەشەی بەناوبانگی گوندی هەرمۆتە کرد. دنحا تۆما یووسف، قەشەی گوندی هەرمۆتەی سەر بە شاری کۆیە، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢١ـی بەفرانبار لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە ڕێگای هەولێر _ کۆیە گیانی لەدەستدا. ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ی بەفرانباری ٩٨ی هەتاوی هەیئەتێک لە ئەندامانی ڕێبەریی و کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە سەرپەرەستی بەڕێزان " حەسەن قادرزادە" ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزب و بە یاوەریی کاک "جەلیل گادانی" ئەندامی پێشووی ڕێبەری و سیمای دیار و ناسراوی گەلەکەمان و کاک محەممەد شەهرەوان بەرپرسی بەشی پێوەندییەکانی حیزب لە شاری کۆیە، لە پرسە و ماتەمینی "دنحا تۆما یووسف" لە هۆڵی سەرەخۆشییەکانی گوندی هەرمۆتە بەشدار بوون و هاوخەمیی خۆیان لە هەمبەر ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە بە بنەماڵەی کۆچکردوو و خزم و کەسوکاری ڕاگەیاند. شایانی باسە کە "دنحا تۆما یووسف" و خەڵکی گوندی هەرمۆتە هەمیشە دۆستێکی نزیکی حیزبی دیموکڕاتی کوردستان بوون و لە کاتی ڕوودانی هەر کارەساتێکدا پشتیوان و هاوخەمی حیزبەکەمان بوون.