کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەڵامی دەفتەری سەرۆک وەزیرانی بریتانیا بۆ بەڕێز خالید عەزیزی

21:12 - 25 بەفرانبار 2719

ڕۆژی ٢٣ی دێسامبێری ٢٠١٩ی زایینی بەڕێز خالید عەزیزی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان نامەیەکی پیرۆزبایی و چەپکە گوڵێکی بە بۆنەی سەرکەوتنی " بۆرێس جانسۆن" و حیزبەکەی لە پێوەندی لەگەڵ سەرکەوتنی هەڵبژاردنەوەی دووبارەی حیزبی محافزەکار، لە لایەن نوێنەری حیزبەوە لە بریتانیا، بۆ دەفتەری ناوبراو ڕەوانە کرا. هەر بەم بۆنەوە دەفتەری سەرۆک وەزیرانی بریتانیا وەڵامی نامەی بەڕێز خالید عەزیزی داوەتەوە کە دەقی نامەکە بەم شێوەیە: لە لایەن دەفتەری سەرۆک وەزیرانی بریتانیا بەڕێز جەنابی عەزیزی! لە لایەن سەرۆک وەزیرانەوە، سپاسی جەنابت دەکەم بۆ پیرۆزبایی و ناردنی ئەو چەپکە گوڵە جوانە. سەرۆک وەزیران بە نامەی جەنابت زۆر خۆشحاڵ بوو و داوای لە من کرد کە سپاس و پێزانینی ئەوتان پێڕابگەیەنم. بە سپاسەوە هێلینا هۆپ کینز ٣٠ دێسامبێری ٢٠١٩ی زایینی