کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرێوە چوونی ڕێوڕەسمی ٢ی ڕێبەندان، ٧٤مین ساڵوەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە وڵاتی ئوتریش

21:04 - 4 رێبەندان 2719

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٨ی ژانویەی ٢٠٢٠، بە بەشداری بەرینی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەشاری لینز، بە هاوکاری ڕێکخراوی شارەوانی کورد لە تاراوگە، جێژنی ٢ی ڕێبەندان بەڕێوە چوو. سەرەتا هاوڕێ سمایل حوسێن پوور پێشکەشکاری مراسیمەکە بە خێرھاتنی میوانەکانی کرد و دواتر سرودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب لەلایەن ھونەرمەند فەرھاد ساڵحی بە ھاوکاریی موزیکژەن حەمید ڕەسوڵی پێشکەش کراو پاشان ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەھیدانی کورد و کوردستان ڕاگیرا. دواتر لەلایەن بەفرین کەریمی پەیامی کۆمیتەی ئۆتریشی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان خوێندرایەوە. لەو پەیامە دا ئاوڕێکی کورت لە چۆنییەتی دامەزرانی کۆماری کوردستان و مێژووی دروست بوونی حیزبی دێموکراتی کوردستان درایەوەو و هاوکات ئاماژە بە ھەلومەرجی ئەوکاتی کوردستان و ناوچەکە و جیهان کرا کە هۆکار بوون بۆ دامەزرانی کۆماری کوردستان. لە بەشێکی دیکەی ئەو پەیامەدا باس لە دوژمنایەتی قووڵی ڕێژیمی ئیسلامی ئێران دژ بە حیزبی دێموکراتی کوردستان کرابوو کە لە دوایین پیلانی ئەو ڕێژیمە بۆ سەر قەڵای دیموکرات و ھێرشی موشەکی بۆ سەر بنکەی دەفتەری سیاسی گەیشتە لوتکە. ئینجا پەرۆش قادری بەرپرسی ڕێکخراوی kurdisch Exilgemeinde   شارەوانی کورد لە تاراوگە بە زمانی ئاڵمانی بەخێرھاتنی میوانەکانی کرد و پەیامی  بۆنەی جێژنی ٢ی ڕێبەندانی پێشکەش کرد. دوای تەواو بوونی پەیامی ناوبراو، لەلایەن سمایل حوسێن پوور داوا لە خاتوو ” ساسیکا” کرا تا پەیامی کۆمیتەی ئۆتریش بە زمانی ئاڵمانی بخۆێنێتەوە. جێگای ئاماژەیە کە کۆمەڵێک لە بەرپرسانی ئێداری و حکومەتی لە شاری لینز پەیامی پیرۆزباییان بەو بۆنەیەوە ناردبوو کە بریتی بوون لە: 1.دوکتور یۆھان کالیاوێر بەرپرسی ئێدارەی کار لە لینز و دەوروبەری 2.دوکتور گێۆرگ برۆک ماێیەر بەرپرسی پەیوەندییە کانی کاروباری حیزبی SPÖ
  1. خاتو لاندێسریتین بیرگیت بەرپرسی سەرجەم کاروباری حیزبی SPÖ
4.دوکتور تۆماس ستێڵزێر ئۆستانداری شاری لینز 5 دوکتورکلاوس لوگێر شارەداری شاری لینز. دوا بڕگەی مەڕاسیمەکە تەرخان کرابوو بۆ  گۆرانی و ھەڵپەرکێ، کە ھونەرمەندان شۆڕش بۆکانی و فەرھاد ساڵحی بە ھاوکاری موزیکژەن حەمید ڕەسوڵی جێژنەکەیان زیاتر ڕازاندەوە. حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی ئوتریش