کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆتایی دەورەی پەروەردەی کادری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان

14:03 - 29 رێبەندان 2719

دەورەیەکی پەروەردەی کادر بە بەشداری بەشێک لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنان و مامۆستایانی شارەزا لە بوارە جۆراوجۆەکاندا سەرکەوتوانە بەڕێوە چوو. یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە ڕێکەوتی۲۷ی بەفرانبار تا ۱٥ی ڕێبەندانی ۹٨ی هەتاوی دەورەیەکی پەروەردەیی پێگەیاندنی کادری بۆ ئەندامانی ئەو یەکیەتییە بەڕێوەبرد، کە ئەو دەورەیە وانەی سینفی، کۆمەڵایەتی، سیاسی و مێژوویی لەخۆ گرتبوو. لە کۆتایی دەورەکەدا، ڕۆژی ۲۷ی ڕێبەندان ڕێوڕەسمی بەخشینی پلەی کادر لە بنکەی ئەو ڕێکخراوەیە بەرێوەچوو. سەرەتا خاتوو شلێر مەحموودی، سکرتێری یەکیەتیی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان ئاماژەی بە زەروورەتی پێگەیاندنی ئەندامانی یەکیەتیی ژنان دا و گووتی: "ئەگەر بمانهەوێ کۆمەڵگەیەکی سەقامگیر و یەکسانمان هەبێ دەبێ ژنانی ڕووناکبیر و یەکسانیخواز پەروەردە بکەین کە ئەوەش ئەرکی یەکیەتیی ژنانە و هەوڵی خۆمان داوە و لەو پێناوەشدا کۆمەڵێک ژنی پێگەیاندووە کە جێ پەنجەیان بە ڕووداوەکانی مێژووەوە دیارە، بەڵام دیسان هەوڵی جیددی تری پێویستە. خاتوو شلێر مەحموودی وێڕای پیرۆزبایی لە بەشدارانی دەروە ، سپاسی هەموو ئەو مامۆستایانەی کرد کە لێبڕاوانە تا کۆتایی هاوکار بوون  بۆ وتنەوی وانەکان و سپاسی ڕێبەرایەتی "حیزبی دێموکراتی کوردستان"ی کرد کە بۆ ڕاپەراندنی کاروچالاکییەکانیان هەمووکات پاڵپشتی ئەو یەکیەتیە بووە. لە کۆتاییدا پلەی کادری یەکیەتیی ژنان بەو ژنانە بەخشرا کە توانیان سەرکەوتووانە دەورەکە تەواو بکەن.