کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی مامۆستایانی خوێندنگەی ڕۆژهەڵات لە سکرتاریای حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

14:09 - 29 رێبەندان 2719

ڕۆژی دووشەممە، ۲٨ی ڕێبەندان، بەشێک لە مامۆستایانی خوێندنگای ڕۆژهەڵات بە سەرپەرستی بەڕێوەبەری ئەو قوتابخانەیە مامۆستا " نەبەز ئەکرەم" سەردانی بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتیان کرد و لە لایەن بەڕێز "خالید عەزیزی" سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتەوە پێشوازیان لێ کرا. ئامانج لەو سەردانە بە مەبەستی پیرۆزبایی کۆتایی هاتنی کۆنگرەی حەڤدەهەمی حیزبی دێموکڕات و هەڵبژاردنی بەڕێز خالید عەزیزی وەک سکرتێری ئەو حیزبە بوو و چەپکە گوڵی پیرۆزباییان پێشکەش کرد. جێی ئاماژەیە لەم دانیشتنەدا تاووتوێی چەندین بابەتی تایبەت بە بواری پەروەردەو فێرکردن کرا و پرس و بابەتەکانی کوردستان باسێکی دیکەی سەردانەکە بوو. پاشان بۆ ڕێزگرتن لە یادو بیرەوەری شەهیدانی ۱۷ی خەرمانان سەردانی مۆزەی تایبەت بە شەهیدانی ۱۷ی خەرمانان کراو پەیمانی وەفاداری لەگەڵ شەهیدان نوێ کرایەوە. هەر لە درێژەی سەردانەکانی مامۆستایانی ئەم قوتابخانەیە سەردانی کۆمیسۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکڕاتیان کرد و لە لایەن خوشکە "خەدیجە مەعزور" ئەندامی ڕێبەری حیزبەوە پێشوازیان لێکرا. مەبەستیان لە سەردانەکە بۆ زیاتر ئاگاداربوون لە بارودۆخی قوتابیان و قوتابخانە، هەروەها هاوکاری زیاتری نێوانیان بوو. شایانی باسە کە خوێندنگەی ڕۆژهەڵاتی بنەڕەتی یەکێکە لەو قوتابخانانەی کە قوتابیانی حیزبی دێموکڕات لەسەر دەستی مامۆستایانی دڵسۆز پەروەردە دەکرێن.