کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری هەیئەتی نوێنەرایەتی حیزب و پارتی یەکیەتی دێموکڕاتی کورد

16:55 - 30 رێبەندان 2719

هەیئەتێکی نوێنەرایەتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان سەردانی پێوەندییەکانی "پارتی یەکیەتیی دێموکراتی کورد"ی سووریەی کرد. ڕۆژی ٢٩ی ڕێبەندانی ١٣٩٨ی هەتاوی بەرامبەر بە ١٨ی فێوریەی٢٠٢٠ زایینی هەیئەتیکی دەفتەری نۆینەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە هەولێر بە سەرپەرەستی خالید وەنەوشە ئەندامی کۆمیتەی ناوندی حیزب سەردانی پێوەندییەکانی پارتی یەکیەتی دێموکراتی کوردی سووریەی کرد کە لەلایەن بەڕێز هەڤاڵ محیدین شێخ عەلی سکرتێری پارتی یەکیەتیی دێموکڕاتی کوردلە سوریە و هەیئەتێکی ئەو پارتەوە پێشوازییان لە هەیئەتی حیزب کرد وباسێکی لەسەر دۆخی کورد و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد و وتی: "ئیمە هەموومان قوتابی بیرو فکری پێشەواقازی محەممەدین و شانازی بە گەورەیی پێشەوا قازی و سەرکردە شەهیدەکانی دیکە و ڕێبوارانی حیزبی دێموکراتی کوردستان دەکەین و بیر و فکر و هزری ئێوە بە هی خۆمان دەزانین" . پاشان خالید وەنەوشە وێڕای سپاس لە پێشوازیکردنیان و ئەو بیروبۆچوونیان، باسیکی کورتی لەسەر هەڵوێستە نەتەوەییەکانی حیزب و پێکهێنانی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئیران و کارابوونی ئەو ناوەندە و سیاسەتی دوژمنکارانەی کۆماری ئیسلامی و خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی کوردستان لە چەند مانگی ڕابردوودا کرد. ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا باسی لە نیزیک بوونەوە لە هەلبژاردنی دەوری یازدەیەمی مەجلیسی شوڕای ئیسلامی کرد و هەڵوێست و هاوئاهەنگی ناوەندی هاوکاری و کاردانەوەکانی خەڵکی کوردستان لە ناوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد. لە کۆتایی دانیشتنەکە دا هەر دوو لایەن جەختیان لە سەر بەردەوامی سەردانەکان و پەرەپێدانی هاوکاری و دۆستایەتی دوولایەن کردەوە.