کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەی شاندی باڵای ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران

02:46 - 6 رەشەمه 2719

بەیانیی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ‌٥ی ڕەشەممەی ۱۳۹٨ی هەتاوی بەرامبەر بە ۲٤ی فێورییەی ۲۰۲۰ی زایینی کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە بنکەی دەستەی کارگێڕیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئاستی بەرپرسانی یەکەم و باڵای حیزبەکان پێک هات. دەستپێکی کۆبوونەوە بەخێرهاتنی هاوڕێیانی لایەنە سیاسییەکانی ئەندامی ناوەندی هاوکاری لە لایەن بەڕێز مستەفا هیجری، لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو. پاشان بە پێی بەرنامە دەستووری کاری کۆبوونەوە کە پێشتر بە ئاگادارییان گەیشتبوو، کۆبوونەوە کارەکانی خۆی دەست پێکرد. بابەتە سەرەکییەکانی کۆبوونەوە باسێکی کورت لە سەر دۆخی سیاسیی ئێران و ئاکامی بە ناو هەڵبژاردنەکانی خولی ۱۱هەمی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بوو، لەم پێوەندییەدا کۆبوونەوە لە سەر بەجێ بوونی سیاسەتی ناوەند و تەحریمی ئەو بە ناوهەڵبژاردنە و هەڵویستی نەتەوەیی و نیشتمانیی گەلی کورد و گەلانی ئێران و هەموو چین و توێژەکان و پێشوازیکردنیان لە بانگەوازی تەحریم دەستخۆشیی کرد. پاشان لەو کۆبوونەوەیەدا سەبارەت بە کار و چالاکییەکانی ناوخۆ و گرینگیدان بە خەباتی سیاسی، مەدەنی، جەماوەری و هەموو ڕەهەندەکانی دیکەی خەبات قسە کرا. لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا کە تەرخان کرا بوو بۆ گرینگیدان بە پێوەندییەکانی ناوەندی هاوکاری لە ئاستی نێونەتەوەیی، ئێرانی و کوردستانی و میکانیزمی پێکەوە کارکردن بە تێروتەسەلی قسە کرا و ئاڵوگۆڕی نەزەر کرا. دوای ئەو باس و بابەتانە کۆمەڵێک بڕیار و ڕاسپاردە بە ناوەندی هاوکاری سپێردرا کە بۆ بە ئەنجام گەیاندنی لە ماوەیەکی دیاریکراودا هەنگاوی عەمەڵی هەڵگرێ. لە کۆتاییدا بەڕێز مستەفا هیجری، لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سپاسی بەشدارانی کۆبوونەوەکەی کرد و بە ڕێزەوە بەڕێ کران. ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران ٥ی ڕەشەممەی ۱۳۹٨ی هەتاوی ۲٤ی فێورییەی ۲۰۲۰ی زایینی بەیانیی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ‌٥ی ڕەشەممەی ۱۳۹٨ی هەتاوی بەرامبەر بە ۲٤ی فێورییەی ۲۰۲۰ی زایینی کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە بنکەی دەستەی کارگێڕیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئاستی بەرپرسانی یەکەم و باڵای حیزبەکان پێک هات. دەستپێکی کۆبوونەوە بەخێرهاتنی هاوڕێیانی لایەنە سیاسییەکانی ئەندامی ناوەندی هاوکاری لە لایەن بەڕێز مستەفا هیجری، لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو. پاشان بە پێی بەرنامە دەستووری کاری کۆبوونەوە کە پێشتر بە ئاگادارییان گەیشتبوو، کۆبوونەوە کارەکانی خۆی دەست پێکرد. بابەتە سەرەکییەکانی کۆبوونەوە باسێکی کورت لە سەر دۆخی سیاسیی ئێران و ئاکامی بە ناو هەڵبژاردنەکانی خولی ۱۱هەمی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بوو، لەم پێوەندییەدا کۆبوونەوە لە سەر بەجێ بوونی سیاسەتی ناوەند و تەحریمی ئەو بە ناوهەڵبژاردنە و هەڵویستی نەتەوەیی و نیشتمانیی گەلی کورد و گەلانی ئێران و هەموو چین و توێژەکان و پێشوازیکردنیان لە بانگەوازی تەحریم دەستخۆشیی کرد. پاشان لەو کۆبوونەوەیەدا سەبارەت بە کار و چالاکییەکانی ناوخۆ و گرینگیدان بە خەباتی سیاسی، مەدەنی، جەماوەری و هەموو ڕەهەندەکانی دیکەی خەبات قسە کرا. لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا کە تەرخان کرا بوو بۆ گرینگیدان بە پێوەندییەکانی ناوەندی هاوکاری لە ئاستی نێونەتەوەیی، ئێرانی و کوردستانی و میکانیزمی پێکەوە کارکردن بە تێروتەسەلی قسە کرا و ئاڵوگۆڕی نەزەر کرا. دوای ئەو باس و بابەتانە کۆمەڵێک بڕیار و ڕاسپاردە بە ناوەندی هاوکاری سپێردرا کە بۆ بە ئەنجام گەیاندنی لە ماوەیەکی دیاریکراودا هەنگاوی عەمەڵی هەڵگرێ. لە کۆتاییدا بەڕێز مستەفا هیجری، لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سپاسی بەشدارانی کۆبوونەوەکەی کرد و بە ڕێزەوە بەڕێ کران. ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران ٥ی ڕەشەممەی ۱۳۹٨ی هەتاوی ۲٤ی فێورییەی ۲۰۲۰ی زایینی