کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی سەرەخۆشیی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات لە کاک دلێری سەید مەجید

00:09 - 22 خاکەلێوه 2720

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک کامەران سەید مەجید، برای کاک دلێر سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەکیەتیی نیشتمانی كوردستان؛ سەرەخۆشیی لە بەڕێزیان و بنەماڵەی کاک کامەرانی کۆچکردوو کردوە. ده‌قی پەیامەکە: برای به‌ڕێز، کاک دلێری سه‌ید مه‌جید! ‎بە هه‌واڵی كۆچی دوایی كاك كامه‌ران سه‌ید مه‌جید دڵگران بووین. كاك كامه‌ران پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرین و خەباتکارێکی دڵسۆزی ڕێگای ڕزگاریی كوردستان بوو. بەم هۆیەوە بە ناوی دەفتەری سیاسی و هەموو هاوڕێیانمان لە حیزبی دێموکڕاتی کوردستانەوە بەداخبوونی خۆمان دەردەبڕین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین. هیوادارین ئه‌مه‌ دواخەم و ناخۆشیی بەڕێزتان و بنه‌ماڵه‌كه‌تان بێ، ڕووحی کاک کامەران شاد و جێگای بەهەشت بێ. حیزبی دێموکراتی کوردستان دەفتەری سیاسیی 9/4/2020