کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یادکرنەوەی دامەزرانی یەکیەتیی لاوانی دێموکرات لە رۆژهەڵاتی کوردستان

17:05 - 22 خاکەلێوه 2720

بە بۆنەی ٢٢ی خاکەلێوە و بە مەبەستی  بەرز ڕاگرتنی یادی ٧٧ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لاوانی کورد لە  شارەکانی تاران، ئیلام، سنە و هەروەها شاری شنۆ چالاکیی سەمبۆلیکیان بەڕێوە برد. چالاکییەکان بە وتنی پەیامی پیرۆزبایی و هەڵگرتنی دروشم و تراکتی تایبەت بە لاوان و کێشانەوەی لۆگۆی دێموکرات بە مەبەستی نیشاندانی چەشنێک سۆز و وەفا بۆ یەکیەتیی لاوان و ڕێبازی دێموکرات. هەروەها لە لایەکی تریش لاوانی خوێنگەرمی شاری بانە بەمەبەستی بەرزراگرتنی یادی دامەزرانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پەیمان نوێ کردنەوە لەگەڵ شەهید پێشەوا عەزیزپوور و شەهید ناسر کەریمی لە چالاکیەکی تەبلیغیدا پەیامی خەباتی شەهیدانیان گەیاندە لاوانی بانە. لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سپاس و پیزانینمان هەیە بۆ لاوانی شۆڕشگێڕ و خوێنگەرمی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و درێژەدەری ڕێبازی شەهیدان، هیوای سەرکەوتنیان لە خەبات و تێکۆشان لە ڕیزی لاوان و حیزبی دێموکراتدا بۆ دەخوازین.