کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرینی کورد کاک جلیل گادانی

00:59 - 17 گەلاوێژ 2720

ڕاگەیەندراوی خەبەری بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە ڕادەگەیەنین کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٦ی گەلاوێژ، کاک جەلیل گادانی، سیاسەتمەدار، کەسایەتیی دیاری سیاسیی کورد و تێکۆشەری دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی سیاسیی کورد، پاش حەوت دەیە تێکۆشانی سیاسی لەپێناو ڕزگاریی نەتەوەکەیدا کۆچی دوایی کرد. کاک جەلیل گادانی ماوەی حەوتوویەک بوو بۆ چارەسەری نەخۆشیی کۆرۆنا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان لەژێر چاودێریی پزیشکیدا بوو، کە بەداخەوە ئەمڕۆ چووە ڕیزی کاروانی نەمرانەوە. دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەو پێوەندییەدا بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە. حیزبی دیموکراتی کوردستان سکرتاریا ١٦ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی