کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕاگەیەندراو سەبارەت بە سوتاندن و بێرێزی بە ئاڵای کوردستان

17:58 - 27 رەزبەر 2720

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٧ی ئوکتوبری ٢٠٢٠ی زایینی بەرانبەر بە ٢٦ی ڕەزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی هێرشکرایە سەر بارەگای پارتی دێموکڕاتی کوردستان لە بەغدا ولەو هێرشەدا بارەگای پارتی دێموکراتی کوردستان و ئاڵای کوردستان سووتێندران و بێڕیزی بە ئاڵای کوردستان کرا. عێراقی ئەمڕۆ، لە ڕوانگەی سیاسی و دەستوورییەوە بەرهەمی تەوافوقی هەردوونەتەوەی کورد و عەرەب و پێکهاتەکانی ترە و هێماکانی هەرکام لەو نەتەوانە و دامەزراوەکانی ئەوان هەر لەسەر ئەو بنەمایە پارێزراو و جێگەی ڕێزن. حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بێڕیزی بە هێماکانی هەر نەتەوەیەک و هێرش بۆ سەر نوێنەرایەتی هەر لایەنێکی پابەند بە عورفی نێودەوڵەتی بە کارێکی ناشارستانی و بە پێچەوانەی ڕووحی لێک تێگەیشتن و ڕێزی بەرانبەر دەزانێ کە بۆ وڵاتێکی وەک عێراق کە بە هەلومەرجێکی هەستیاردا تێدەپەڕێ، پێویستەترە و لە هەمانکاتدا سووتاندن و بێڕێزی بە ئاڵای کوردستان ئەویش لە شوێنێکی وەک پێتەختی وڵات بە کردەوەیەکی ناشارستانی دەزانین. هەر لەو کاتەدا هیوادارین کە کار و کردەوەی لایەنە توندڕۆکان کار نەکاتە سەر ڕووحی لێک حاڵیبوون و لێک تێگەیشتن و هاوکاریی بەغدا و هەولێر بۆ ئیدارەی هاوبەشی عێراق. حیزبی دێموکڕاتی کوردستان دەفتەری سیاسی ١٨ ئۆکتۆبێری ٢٠٢٠ی زایینی ٢٧ی ڕەزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی