کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک قادری حاجی عەلی

19:34 - 20 خەزەڵوەر 2720

بۆ بەڕێز سەرکردایەتی بزووتنەوەی گٶران و بنەماڵەی بەڕێزی کاک قادری حاجی عەلی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی بەرانبەر بە ١٠ی نۆڤامبێری ٢٠٢٠ی زایینی بەڕێز قادری حاجی عەلی بەهۆی نەخۆشیی کۆڕۆناوە کۆچی دوایی کرد. ڕەوانشاد کاک قادری حاجی عەلی یەکێک لە سیاسەتمەدارە دیارەکانی گەلەکەمان بە تایبەت لە باشووری کوردستان بوو کە ڕۆڵ و کاریگەریی ئەو لە شۆڕشی مافخوازانەی گەلی کورددا دیار و بەرچاوە. زەحمەت و تێکۆشانی ئەو نەمرە لە کاتی پەیوەست بوونی بە کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە تا ئەندامەتی لە سەرکردایەتی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان و ڕێبەرایەتی بزووتنەوەی گۆڕان دیارە و هەوڵێکی زۆریدا تا زیاتر بتوانێ خزمەت بە دۆزی نەتەوەکەی بکا، بەڵام بەداخەوە مەرگ مەودای پێنەدا و چووە نێو ڕیزی کاروانی نەمرانی گەلەکەمانەوە. لە لایەن دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان بە سەرکردایەتی بزووتنەوەی گۆڕان، هاوڕێ و هاوڕێبازانی و کەسوکاری ڕادەگەیەنین. حیزبی دێموکراتی کوردستان دەفتەری سیاسی ١٠ ی نۆڤامبێری ٢٠٢٠ ی زایینی