کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەم ھەموو تابوتی مردنە بۆ؟

21:18 - 6 بانەمەڕ 2721

پێدەچێ ژیان گۆرابێ،

خۆر بەسەر پشتی زەویدا

لار و لاواز بۆتەوە

باران وسڵی ئەم غەدرە

لە گیانی دەر دەکات

غەدری تابوتی ئەم فەسڵەی

مێینە کوشتنە!

لە قامووسی کام وڵاتا

جێی بۆتەوە

جگە لێرە

لە نیشتیمانی قەتڵ...

پێدەچی ھەموو شتێ گۆڕابێ

تینوێتی بە یەخەی تەمەندا سەوز بووە،

شەرم لە با نابێتەوە

چ گۆڕانێکی سەیرە

ئاوێنە خاڵییە لە ڕوانین،

لەسەر تەمی پەنجەرەکانەوە

بیر لە ئەو دەکەمەوە

پەنجەکانم لەرزیان گرتووە

چاوم پڕ بووە لە تابووتی ئەم مردنە،

ڕوحم لە پشکۆی ئاوابوون

ئەمە چ خاڵیبونەوەیەکە

لە کفری مانەوەی

دوعای ھەڵوەرین

لە نیشتیمانی قەتڵا ھەموو سپێدەیە

گوڵێک لە یەخەی شار

ھەڵ‌دەوەری

خەونێک لە نەزۆکیدا

پیر دەبێ

بیر لە خۆم دەکەمەوە

بەم ھەموو بێ مروەتی و خەمەوە

کوا لێر جێم دەبێتەوە

من!