کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گیان لەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بەهۆی ڕووداوی کارەوە

20:10 - 21 جۆزەردان 2721

کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەستدا و بەمەش لە ماوەی حەوتوویەکدا چوار کرێکاری کورد بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لەدەستداوە. بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی جۆزەردانی ۱٤۰۰ی هەتاوی، کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی “یەحیا محەمەدی خانەقا” لە کاتی کارکردن لە بینایەکی نیوەکارە لە گەڕەکی مەیدانی مەریوان، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەستدا. بە گوێرەی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ڕێخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا چوار کرێکار لە شارەکانی مەریوان، کرماشان، سەقز و سەردەشت لەکاتی کارکردن و بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لەدەستداوە.