کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەر کردنی چالاکێکی ژینگەیی بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی

15:21 - 22 جۆزەردان 2721

فەرانەک جەمشیدی بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندانی سنە کرا.ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، فەرانەک جەمشیدی، چالاکی ژینگەپارێز و ئەندامی کۆمەڵەی سەوزی کوردستان، بۆ جێبەجێ‌کردنی حوکمەکەی ڕەوانەی کانوونی چاکسازی و پەروەردەی شاری سنە کرا. ئەو چالاکە ژینگەیە پاش بانگهێشتکردنی بۆ لقی ٤ی دادگای تاوانەکانی شاری سنە دەسبەسەر و بۆ جێبەجێ‌کردنی حوکمەکەی ڕەوانەی کانوونی چاکسازی و پەروەردەی شاری سنە کراوە. مانگی ڕێبەندانی ساڵی ٩٩ی هەتاوی، ئەو ئەندامەی کۆمەڵەی سەوزی کوردستان، لە لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنە، بە سەرۆکایەتی دادوەر "سەعیدی" بە تۆمەتی "ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی " بە ٤ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو. پاش ناڕەزایەتی دەربڕینی ئەو چالاکە کوردە بە حوکمی دادگاییەکەی، ئەو حوکمە لەلایەن لقی ٤ی دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە، بۆ ساڵێک زیندانیی تەعزیریی کەم کرابووە. ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی خەزەڵوەر٩٩، فەرانەک جەمشیدی پاش ١٣٥ ڕۆژ لە گرتنگە، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کرا.