کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕاگەیاندنی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی بەنێوهەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی لە کوردستان

15:24 - 29 جۆزەردان 2721

رۆژی ٢٨ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاویی، خەڵکی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەری کوردستان بە بایکۆتی بەرین و چالاکانەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک‌کۆماری و شۆرای شار و گوندەکان، دژایەتی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامیان کرد وبە هەموو جیهانیان سەلماند کە بزووتنەوەی ڕزگاریخۆازانەی گەلی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات پێشەنگی خەبات و بەرەبەرەکانێیە لەگەڵ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران. سەرەرای هەموو هەوڵەکانی رێژیم بۆ هێنانی خەڵک بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان، وشیاری کۆمەڵانی باوەڕمەند بە مافەکانیان هەموو هەوڵەکانی رێژیمیان بێ ئاکام هیشتەوە. بەپێی ئامارەکان و بەپێی ئەو ویدیۆ و وێنانەی کە لەلایەن ڕێکخستن و چالاکانی ناوخۆ، بە دەستمان گەیشتووە، ڕێژەی بەشداری خەڵک لە کوردستان لەئاستێکی زۆر کەمدا بووە و تەنانەت لە هێندێک لە شارەکانی کوردستانی ڕێژەی بەشداری خەڵک لە ئاستێکی چاوەروان نەکراو، کەم بووە. ئەمە لە کاتێکدایە بە گشتی لەهەموو ئێران ڕێژەی بەشداریی لەهەڵبژاردنەکان زۆر کەم بووە. خەڵکی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەری کوردستانی ڕۆژهەڵات دیسان حەماسەیەکی دیکەتان خوڵقاند، وێرای پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنە لە گەلی کورد و گەلانی ئێران و هەموو هۆگرانی ئازادی و دێموکراسی و دادپەروەری و جەماوەر جاریکی دیکە نیشانیاندا کە بە ئیرادەیەکی یەکگرتوانە پەیامی رەت‌کردنەوەی کۆماری ئیسلامی و سیستمەکەیان بە ڕای گشتی گەیاند. ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران