کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێز کۆمیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمونیستی ئێران-کۆمەڵە

16:24 - 30 جۆزەردان 2721

وێرای سڵاو بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک فەرهاد شەعبانی تێکۆشەری دێرینی نێو ڕیزەکانی ڕێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران - کۆمەڵە و ئەندامی پێشووی ڕێبەریی کۆمەڵە هاوخەمی خۆمان ئاراستەی کۆمیتەی ناوەندی، هاوڕێ و هاوسەنگەرانی و بنەماڵە و خزم کەسی دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمتان دەزانین. لەگەڵ ڕیزمان حیزبی دێموکراتی کوردستان سکرتاریا ٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی